لە یەک مانگدا لە دوو بازگەی شێراوە و دێگەڵە 1100 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراوە

ڕۆژانە لە لایەن تیمەكانی تەندروستیی دەشتی هەولێرەوە لە هەردوو بازگەی شێراوە و دێگەڵە پشكیننی پەتای كۆرونا بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدرێت كە دێنە نێو شاری هەولێرەوە. لەمبارەوە د. ئەحمەد پاڵانی، بەڕێوبەری تەندورستیی دەشتی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەگەڵ هەڵكشانی زیاتری ژمارەی تووشبوان بە كۆرونا لە سنووری پارێزگای هەولێر، ڕۆژانە لە هەردوو بازگەی شێراوە و دێگەڵە پشكینن بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە دێنە نێو شاری هەولێرەوە”. گوتیشی: “لە ماوەی یەك مانگدا لە هەردوو بازگەی شێراوە و دێگەڵە، 1100 پشكنینی کۆرۆنا بۆ ئەو هاووڵاتیانەی دێنە ناو شاری هەولێرەوە ئەنجام دراوە”. تیمی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەشتی هەولێر لەژیر چاودێریی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا لە ڕێکەوتی 2020.4.2ەوە لە دوو بازگەی شێراوە و دێگەڵە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا جێگیر کراون.