ڕانیە.. تەرمی گەنجێک بە خنکێندراوی گەیەندرایە نەخۆشخانە

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی ھاووڵاتییەک بە خنکێندراوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ڕانیە و لێکۆڵینەوەش لە ھۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.  شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ سێسەممە 2020.8.4 تەرمی گەنجێکی تەمەن٢١ ساڵ لە ڕەگەزی نێر و بەناوی (ئـ.ر) دانیشتووی ڕانیە بە خنکێندراوی گەیەندرایە پزیشکی دادوەریی ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملییەوە ھەبووە”.  گوتیشی: “بە گوتەی کەسوکاری کۆچکردووەکە، ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیان خۆی ھەڵواسیوە و بەو ھۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە و ئێساشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە”.