به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت یه‌ك ملیار دینار بۆ ته‌ندروستیی دهۆك ته‌رخان كرا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستیی پارێزگای دھۆک تەرخان کرا. له‌ راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییدا هاتووە “ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستیی پارێزگای دھۆک تەرخان کرا، کە بەشێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان تەرخان کراوە”.