ئەمشەوی پێنجشەممە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە. د. بژار موسا گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند “لە چەند پەیج و ئەکاونتێك تیمێك بە ناوی نەخۆشخانەی ئیماڕاتی خۆیان ناساندووە کەوا خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا ئەنجام دەدەن لە ماڵەوە، بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنین ئەم گرووپە یان هەر تیمێکی تر، پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە”. دووپاتیشی كردووەتەوە “ئێمە بەردەوامین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەناو نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری پەتای کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر”.