تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دوا خرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌مى پۆله‌ ناكۆتاكان بڵاو كرده‌وه‌. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/8/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4 بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی بۆ ڕۆژی 16/8/2020 دوا خرا. ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌: تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دواخرا بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦… ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٤ سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی…بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە لە خاڵی یەکەم تاقیکردنەوەی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی کە بڕیاربوو لە وادەی خۆی جێبەجێ بکرێت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٩. لەهەمان کات دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکان بەڕەچاوکردنی ڕەشی تەندروستی. دوای تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و ڕای پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشیکردن بەمەبەستی ڕەچاوکردنی ڕەوشی تەندروستی بڕیارماندا…تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دوابخرێت بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦ واتە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٠/٨/١٦ یەکەم تاقیکردنەوە بەڕێوەدەچێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر٢٠٢٠/٨/٦هەولێر