سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی جەلیل گادانی کرد

سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی جەلیل گادانی، تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراو و ڕۆشنبیری کوردستان، کرد. دەقی پرسەنامەکە: بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بۆ خانەوادەی بەڕێزی کاک جەلیل گادانی بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراو و ڕۆشنبیری کوردستان، خوالێخۆشبوو جەلیل گادانی ـ مان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هاوڕێیانی کاک جەلیل و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم. لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی کاک جەلیل ‌بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت. انا لله وانا الیه راجعون مه‌سعود بارزانی٦ـی٨ـی ٢٠٢٠