ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە هیندستان فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر لە كاتی نیشتنەوەیدا، لەسەر ڕێڕەوی فڕۆكەخانەدا خزا و تێكشكا. بە پێی لێدوانی گوتەبێژی كۆمپانیای فڕۆكەوانی هیندستان، ژمارەیەك سەرنشینی فڕۆكەكە بریندار بوون. فڕۆكەكە سەر بە كۆمپانیای ئیندیا ئێكسپرێسە و 190 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کۆژیکۆد لە هیندستان نیشتووەتەوە، بەڵام بە هۆی بارانی زۆرەوە، لەسەر رێڕەوەكەی خزاوە و تێكشكاوە.