ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دووپاتی كردەوە جارێ وڵاتەكە لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادایە و نەچووەتە قۆناغی دووەمەوە و لوتكەی ڕێژەی تووشبووانی تۆمار نەكردووە. حازم جومەیلی یەكێك لە بریكارەكانی وەزارەتی تەندروستی بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند هێشتا عێراق لە قۆناغی یەكەمی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادایە و زۆربەی شارەكان بەردەوامن لە تۆماركردنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی پەتاكە. جومەیلی گوتیشی ئێستاش رۆژانە سەرووی سێ هەزار تووشبوو تۆمار دەكرێن، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێ كە هاووڵاتییانی عێراق هێشتا پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا نین. هەروەها ئاماژهی بەوەدا عێراق له قۆناغی یهكهمی بڵاوبوونهوهی پەتاكەدا ماوەتەوە و نهگهیشتووەته قۆناغی دووهم و لوتكه. تا ئێستا بە فەرمی لە عێراقدا 150 ههزار و 115 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون، پێنج ههزار و 392 تووشبوو گیانیان لەدەست داوە، 107 ههزار و 775 تووشبووش چاك بوونەتەوە.