له‌ هه‌رێمى كوردستان 542 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

  وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 542 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9/8/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئامارى نوێى تایبه‌ت به‌ په‌تاى كۆرۆناى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان 542 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 17 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، له‌و 17 كه‌سه‌ش 10یان له‌ هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، هه‌روه‌ها پێنج كه‌س له‌ سلێمانى، یه‌ك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و یه‌كیش له‌ گه‌رمیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، له‌و 542 تووشبووه‌ نوێیه‌، 285یان له‌ هه‌ولێرن، 56 له‌ سلێمانى، 160 له‌ دهۆك، 16 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و 25 له‌ گه‌رمیانن. ده‌قى ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ئاماری نوێی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٥) 1. کەرەنتین: (٢٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)٢٣١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (١٢١ دهۆك). 2. پشکنین: (٤١٠٤ پشکنینی نوێ)(١٤٨١ هەولێر)، (٤٣٦ سلێمانی، ٢١٦ گەرمیان)، (١٩٣١ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە) 3. تووشبوو: (٥٤٢ تووشبووی نوێ)(٢٨٥ هەولێر)(٥٦ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)(١٦٠ دهۆك)(١٦ هەلەبجە)4. چاکبوون: (١٤١ چاکبوون)(٨٦ هەولێر)(٢٧ گەرمیان)(٢٠ دهۆك)(٨ هەلەبجە) 5. مردن: (١٧ مردن)(١٠ هەولێر)(٥ سلێمانی، ١ گەرمیان)(١ هەلەبجە)ئاماری گشتی:کەڕەنتین ٢١٥٤٥ هاوڵاتی (٢١٣١٤ دەرچوو)پشکنین ٢٢٦١٨٢ (٩٤٤٧٨ هەولێر، ٧٠٢٦٦ سلێمانی، ٥٩٣١١ دهۆك، ٢١٢٧ هەڵەبجە)تووشبوون ١٧٠٣٩ (٦٢٠٥ هەولێر، ٩٠٩٣ سلێمانی، ١٢٠٤ دهۆك، ٥٣٧ هەڵەبجە)چاکبوون ١٠١٤٣ (٣٥٩٧ هەولێر، ٥٦٢٠ سلێمانی، ٤٥٥ دهۆك، ٤٧١ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٦٢٤٨ (٢٤٢٨ هەولێر، ٣٠٢٢ سلێمانی، ٧٤١ دهۆك، ٥٧ هەڵەبجە)مردن ٦٤٨ (١٨٠ هەولێر، ٤٥١ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٩ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٩ی ئاب ٢٠٢٠