وه‌زیرى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، وەزارەتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردنى كه‌رتى دابه‌شكردنى كاره‌با، هەنگاوی باشی ناوە. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/8/2020، وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ئەندازیار كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاریی وەزارەتی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا بە وردی باس لە بەرهەمهێنانی كارەبا و ئەو گرفت و كێشانە كرا، كە دێنە بەردەم دابەشكردنی كارەبا و لەنزیكەوە گوێبستی ڕا و پێشنیارەكان بوو. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە هەنگاوەكانی بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا و لەمبارەیەوە وه‌زیرى كاره‌با گوتوویه‌تى: “وەزارەتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردن هەنگاوی باشی ناوە و بە وردی و بەشێوەیەكی زانستی و ڕێك‌وپێك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا ئەم پرۆسەیە جێبەجێ دەكرێت”. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری كارەبا بڕیاری دامەزراندنی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی دەركرد سەبارەت بە سووتانی ژمارەیەك لە محاویلەكانی وێستگەكانی گۆڕینی كارەبا، هەروەها جەختی لەسەر ئەو خاڵە كردەوە كە لەكاتی گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ پێدانی كارەبا لەلایەن كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانەوە، نابێت بەهیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەر كارەبای هەرێمى كوردستان هەبێت.