به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر پێشبینی ده‌كات تا سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلوول ئه‌و شه‌پۆله‌ى په‌تاى كۆرۆنا له لووتكه به‌رده‌وام بێت، پاشان ڤایرۆسه‌كه به‌ره‌و كه‌مبوون بچێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/8/2020، د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارێزگاى هه‌ولێر دى ڕاگه‌یاندووه: “ئێستا ژماره‌ى تووشبوان به كۆلاۆنا له به‌رزبوونه‌وه دایه، تا ئێستاش ڕوو له هه‌ڵكشانه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ژماره گرنگه كه له نه‌خۆشخانه‌كانن و بارودۆخیان خراپه”. سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ى كه بۆ چاره‌سه‌ری تووشبوانى ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌كار ده‌هێنرێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر ده‌ڵێت: “ئه‌و شوێنانه‌ى كه بۆ چاره‌سه‌ر به‌كار دێن، بریتین له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری و ئیماراتى و ڕۆژئاوا و هه‌ولێری فێركاری، به (عینایه و ئینعاشه‌كه‌یه‌وه)، چونكه ژماره‌كان زۆر زیادیان كردووه، ئه‌وانه‌ى له‌و نه‌خۆشخانانه خه‌وێندراون، زیاتر پێویستیان به ئۆكسجین و چاره‌سه‌ر و چاودێریی چڕه”. د. دلۆڤان محه‌مه‌د باسى له‌وه‌ش كردووه: “هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داواى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆمان ده‌كرد، تاوه‌كوو ژماره‌كه زیاد نه‌كات و له كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت، ئێستا 10 هێنده زیاتر ئۆكسجین به‌كار ده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ پێشووتر، ئێمه پێشتر پشتمان به دوو سه‌رچاوه‌ى ئۆكسجین ده‌به‌ست، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت پشت به سه‌رچاوه‌ى سێیه‌م و چواره‌میش ببه‌ستین تا ئۆكسجین له‌نه‌خۆشانمان نه‌بڕێت، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆر نه‌خۆش هه‌یه بارودۆخى خراپه و به‌رده‌وام ئۆكسجینى پێویسته”. ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: “ئه‌وانه‌ى كه له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، ڕاوێژ به پزیشكان ناكه‌ن، هه‌ر له‌خۆیانه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، كه لاى ئێمه ناچنه نێو ئاماره‌كان و ژماره‌ى تووشبوان كه ڕۆژانه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، كاتێك نیشانه‌یان لێ په‌یدا ده‌بێت و په‌نا بۆ نه‌خۆشخانه‌كان نابه‌ن و له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى وێنه‌ى تیشكى، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری نادروستیان پێ ده‌درێت، ده‌ره‌نجام له‌ناكاو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، بارودۆخیان ئێجگار تێك چووه، ئه‌وانه‌ن ته‌ندروستییان له هه‌ولێر شێواندووه”. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر ڕوونیشى كرده‌وه: “ئێستا ئاماره‌كان به‌ره‌و زیادبوونن، ئێمه وه‌ك پزیشكان پێی ده‌ڵێین (پیك) واته له لووتكه داین، ئه‌و كاته‌ى كه لووتكه ده‌مێنینه‌وه، ئه‌وه بۆ ئێمه گرنگه كه 10 ڕۆژێكه له دۆخى لووتكه داین، ژماره‌كانیش هه‌ر له زیادبوونن، به بۆچوونى ئێمه وابوو كه له 15/8/2020 ئه‌و شه‌پۆله به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێت، به‌ڵام ئێستا پێمان وایه تا سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلوول له لووتكه‌دا ده‌بین”. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: “گرنگترین شت له‌م قۆناغه پابه‌ندى ڕێنوێنییه‌كان بین، چونكه ئێستا وه‌زعه‌كه خراپه، ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه له‌داهاتوو نه‌توانین شوێن بۆ نه‌خۆش دابین بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه چاودێریی چڕیان پێویسته، زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانین شوێنێكى بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا له چوار شوێن چاودێریی چڕمان كردووه‌ته‌وه، هه‌ر پێڕاناگه‌ین”.