پاش دەست لەكاركێشانەوەی دوو وەزیری لوبنان، وەزیری دادی ئەو وڵاتەش لە چوارچێوەی كاردانەوەكان بەرامبەر بە تەقینەوەكەی بەندەری بەیرووت، دەستی لەكار كێشایەوە. ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ٨ی ٢٠٢٠، ماری كلۆد، وەزیری دادی لوبنان، دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لە حكوومەتی حەسان دیاب راگەیاند، پاش ئەوەی دوێنێ مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری راگەیاندن و دمیانوس قەتار، وەزیری ژینگە و گەشەپێدانی ئابووری دەستیان لەكار كێشایەوە. ئەو ژنە وەزیرەی لوبنان ئاشكرای كرد كە بەهۆی تەقینەوەكەی بەیرووت و خۆپیشاندانەوەكانی دوو ڕۆژی رابردوو، دەستی لەكار كێشاوەتەوە. جگە لەم سێ وەزیرە، تائێستا حەوت ئەندامی پەرلەمانی لوبنانیش دەستیان لەكار كێشاوەتەوە.