پۆلیسی کەرکووک ئاشکرای دەکات کە لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا لە نێو شاری کەرکووک ١٥٠ سەرەمەنهۆڵ دزراون. سامان رەمەزان، ئەفسەری بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ” لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا لە چەند گەڕەكێكی شاری کەرکووک زیاتر لە ١٥٠ سەرەمەنهۆڵی تایبەت بە داپۆشینی ئاوەڕۆی ماڵان لە كۆڵان و شەقامە گشتییەكاندا دزراون”. گوتیشی: “لەلایەن هێزەكانمانەوە چوار كەس دەستگیرکراون کە ئاشكرابوونە ئەو سەرە مەنهۆڵانەیان كڕیوە، بۆیە لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێكردوە بۆ ئەوەی بزانین لە كێیان كڕیووەتەوە بۆ ئەوەی دزەكان ئاشكرا بكەین”.