د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە کە” هەندێک پەیجی گومانلێکراو بۆ دروستکردنی دووبەرەکی ” لێدوان بە ناوی ئەوەوە بڵاودەکەنەوە. پارێزگاری دهۆک نووسیویەتی”ئاگاداری جەماوەری خۆشەویست دەکەمەوە کە هەر لێدوانێک بەناوی من بڵاودەکرێتەوە ئەگەر لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و فەرمی نەبێت باوەڕی پێنەکەن”. دەشڵێ”هەندێک پەیجی گومانلێکراو بۆ تێکدانی ڕەوشەکە و دروستکردنی دووبەرەکی قسە و لێدوانی ناڕاست بە ناوی من بڵاودەکەنەوە”.