بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى دابه‌شكردنى هاوكاریی ماددى به‌سه‌ر كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/8/2020، كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى گرد بوونه‌وه و باسیان له‌وه ده‌كرد، كه بڕێك پاره له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆیان نێردراوه، به‌ڵام پاره‌كه به‌سه‌ر هه‌موویان دابه‌ش نه‌كراوه، بۆ به‌دواداچوونیش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى كرد. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه كه‌مێك پێش ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: “لەم ڕۆژانەدا خێرخوازێک بڕێک هاوکاریی ماددی بەسەر کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر دابەش کردووە، دواتر لە هەندێک سایت وا بڵاو کراوەتەوە کە گوایه لەلایەن سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستانەوە نێردراوە، لە ڕاستیدا ئەم هاوکارییە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکوومەتەوە نییە و هەر ئەو کاتە هاوکارییەکە لەلایەن ئەو خێرخوازەوە ڕاستەوخۆ بەسەر ئەو کەسانە دابەش کراوە، کە لە نەخۆشخانە لە دەوامدا بوون”.