قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر رایگه‌یاند به‌شێكى مۆلیده‌كانى هه‌ولێر بێده‌نگ كراون و ئه‌وانه‌ى تائێستاش مۆلیده‌كانیان بێده‌نگ نه‌كردووه پێویسته تا ١ی ١٠ بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌گینا مۆڵه‌تى كاركردنیان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه. نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند: “به بڕیارى پارێزگارى هه‌ولێر پێویسته مۆلیده‌ى سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بگۆڕدرێن بۆ سیسته‌مى كاركردنى بێده‌نگ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر چاودێرى جێهبهجێكردنى بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن”. راشیگه‌یاند: “تائێستا زیاتر له 400 خاوه‌ن مۆلیده بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه و مۆلیده‌كانیان بێده‌نگ كردووه، ژماره‌یه‌كى زۆریش ماون بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن چونكه مۆلیده‌كان له‌نێو گه‌ڕه‌ك و گۆڕه‌پانه‌كان كارده‌كه‌ن و خه‌ڵكى بێزار ده‌كه‌ن”. ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد” دوایین واده بۆ بێده‌نگكردنى مۆلیده‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ١ی١٠یە، هه‌ر خاوه‌ن مۆلیدهیهكیش پابه‌ندى بڕیاره‌كه نه‌بێت مۆڵه‌تى كاركردنى هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه و كه‌سانى دیكه رێگه‌یان پێده‌درێت بێن مۆلیده‌ى تازه له‌و شوێنه دابنێن”.