گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕایگەیاند، نۆ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە كەركووك گیانیان لەدەست دا. سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە 11/8/2020، لە كەركووك 222 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 63 كەسی دیكە لەو پەتایە چاك بوونەوە و هەروەها هەشت كەسی دیكەش بەهۆی هەمان پەتاوە،گیانیان لەدەست دا”. ڕاشیگەیاند، لە كەركووك تا ئێستا شەش هەزار و 237 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە كە دوو هەزار و 171 كەسیان لە نەخۆشخانەكانن و سێ هەزار و 763 كەسیان چاك بونەتەوە و هەروەها 303 كەسیشیان گیانیان لەدەست داوە.
لە كەركووك نۆ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
