ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا، ڕایگەیاند کە وەزارەتی تەندرووستی وڵاتەکەی ڤاکسێنە ڕووسییەکەی دژ بە پەتای کۆرۆنای پەسەند کردووە. ئاژانسی هەواڵی ئاڕ تی ڕووسی لەسەر زاری پۆتین ڕای گەیاند کە بەر لە هەر کەسێک، کچەکەی پۆتین ڤاکسینەکەی بەکار هێناوە. لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ەوە پەتای كۆرۆنا لە جیهان سەری هەڵداوە و تائێستا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن كەس لە سەرانسەری جیهان تووشی پەتاكە بوون و زیاتر لە ١٣ ملیۆنیان چاكبوونەتەوە، نزیكەی ٧٤٠ هەزار كەسیش بەهۆی پەتای كۆرۆنا كۆچی دواییان كردووە. ئێستا لە دونیادا سەدان كۆمپانیای گەورە سەرقاڵی تاقیكردنەوەی جۆراوجۆرن بە ئامانجی بەرهەمهێنانی یەكەمین ڤاكسین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە ژیانی لە زۆربەی وڵاتانی دونیا سست كردووە.