دیالە.. لە هێرشێکی داعشدا حەوت کەس بریندار بوون

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە سنووری پارێزگاكانی دیالە، بەهۆی هێرشی داعشەوە بۆ  سەر ئۆتۆمبێلێک کە هاووڵاتیانی مەدەنیی تێدا بووە، لە ئەنجامدا حەوت هاووڵاتی بریندار بوون. ئەمڕۆ چوارشەممە 12/8/2020 نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێوارەی دوینێ سێشەممە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە نێوان قەزای شارەبان و شاری باقووبە لە سنووری دیالە تەقە لە سەرنشینانی دوو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان كراوە و بەو هۆیەوە 7 كەس بریندار بوون.” بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (شەفەق‌نیوز) ئەو هێرشەی داعش بە چەکی سووک و نیوە قورس بووە و ڕووداوەکە لە نێوان هەردوو گوندی (ئەبووکەرەمە و ئەلکبە) و هەڵکەوتوو لە 25 کیلۆمەتریی شاری بەعقووبە ڕووی داوە. گوتیشی: “ئەو كەسانەی كە تەقەیان لێ كراوە خەڵکی مەدەنی بوون و لە ئاهەنگی شاری گەڕاونەتەوە و هەموویان بریندرا بوون.” پاش ئەو ڕووداوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەو ناوچەیە کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە دەستیان بە گەڕان و پشکنینی ناوچەکە بەدوای چەکدارانی داعش کردووە.