به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى بڵاو كرده‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: “ئەو هاووڵاتییانەی مۆڵەتی شۆفێرییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی تازە کردووه‌تەوە، بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکانیان پێویست ناکات سەردانی سلێمانی بکەن”. باس له‌وه‌ش كراوه: “ئێستا سه‌رجه‌م مۆڵه‌ته شۆفێرییهكان گەڕاونەتەوە بۆ بەڕێوەبەریەتییهكهمان، دەتوانن بێن لە بەڕێوەبەریەتیی هاتوچۆی دهربەندیخان مۆڵەتەکانتان وەربگرنەوە”.