ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە رۆژئاوای کوردستان تەقیەوە

ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی سەر کانی لە گوندەوارەکانی حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، تەقیەوە. تەقینەوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-8-2020 لە نزیک گوندی دوێرە لە سەرێ کانی تەقیوەتەوە و تا ئێستا زیانە مرۆیی و مادییەکانی نەزانراوە. لەم مانگەی رابردوودا لە سەرێ کانی، کە ئێستا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە تورکیا داگیر کراوە، چەندین تەقینەوە روویان داوە و بەهۆیانەوە دەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوونە.