بەپێی ڕاپۆرتی هەفتەنامەی (سەدای ئازادی) لە کرماشان، لە سنووری شاری (گیەڵانی ڕۆژئاوا) چوار گەنج کە لەناو شوێنەوارێکی مێژوویی بەدوای گەنجینەدا گەڕاون، بەهۆی تەقینەوەیەک کە خۆیان ئەنجامیان داوە، بوونەتە قوربانی. بەپێی هەمان سەرچاوە، سێ گەنج کە بۆ دۆزینەوەی گەنج لە دەوروبەری شارەدێی (چلە)ی سەر بە گیەڵانیڕۆژئاوای کرماشان سەرقاڵی هەڵکۆڵین بوون، پاش ماوەیەک بیسەروشوێن بوون، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی خەڵک و دەستیان بە بەدواداچوون کردووە. ئەو ڕووداوە لە دۆلێک بەناوی (دەروەنئاوا) ی سەر بە گوندی (كڵاوزەرد) لە گیەڵانڕۆژئاوا ڕووی داوە کە یەکێکە لە ناوچە گرنگە مێژوویەکان و چەندین ئاسەواری مێژوویی تێدایە کە باس لەوە دەکرێت چەندان ذشوێنەواری سەردەمی “ئەشکانی و ساسانی”ئەکانی تێدایە کە لەسەر چەند تەپۆڵکەیەک هەڵکەوتوون. هەمان سەرچاوە لەزاری خەڵکی خۆجێی ناوچەکەوە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو سێ گەنجە بۆ دەستڕاگەیشتن بە گەنجەکە، سەرەتا تەقینەوەیەکیان ئەنجام داوە و پاشان چوونەتە ناو قووڵکەکەوە و پاش ١٢ کاتژمێر هیچ هەواڵ و سەروشوێنێکیان نەبووە، بۆیە خەڵکی انوچەکە نیگەران بوون. پاشان کە تیمی فریاگوزاری و لایەنی پێوەندیدار دەگەنە شوێنەکە، برای یەکێک لەوانەی لەناو قووڵکەکە گیری خواردووە بە تەنافێکەوە ئەچێتە ناو قووڵکەکە و پاش ماوەیەک تەرمی یەکیان دەردەهێندرێت. پاش چەند کاتژمێری دیکە و بە هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان تەرمی ئەو دوو گەنجەکەش دەردەهێنن و باس لەوە دەکرێت، ئەو گەنجەش کە بۆ ڕزگاکردنی گیانی هاوڕێکانی چووەتە ناو چاڵەکەوە، ئەویش گیانی لەدەست داوە. ئەم ڕووداوە لە کرماشان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. بەپێی زانیاریی میدیا خۆجێیەکان ناسنامەی ئەو چوار گەنجەی کە بوونەتە قوربانی بریتین لە “یەزدان نەجەفی، سادق و هیدایەت مەحموودی و پەیام شەریفی”.