ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل بەرەو ئاساییبوونەوە دەبات. محەمەد بن زاید ئال نەهیان، شازادەی جێنشینی ئەبو زەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆ٪ڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، محەمەد بن زاید، دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهۆ رێککەوتوون لەسەر راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە فەلەستینییە کێشەلەسەرەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە. محەمەد بن زاید هەروەها رایگەیاندووە، ئیمارات و ئیسرائیل رککەوتوون لەسەر دانانی پلانێک بۆ هەماهەنگیی هاوبەش بە ئامانجی گەیشتن بە دروستکردنی پەیوەندیی دوو قۆڵی.