حەشدی شەعبی خێزانێكی كورد لە بەرتەڵە ئەشكەنجە دەدات

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ هەینی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا خێزانێكی كوردی شەبەكیان ئەشكەنجە داوە. سالم شەبەك پەرلەمانتاری پێشووی عێراق كە نوێنەری كوردانی شەبەك بوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ هەینی خێزانێكی كوردی شەبەك گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەی بەرتەڵە لە سنووری دەشتی نەینەوا، بەڵام هەر كە زاندراوە كوردی شەبەكن، یەكسەر لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیر كراون و براونەتە ناو بارەگایەكی لیوای 30ی حەشد”. گوتیشی لەناو بارەگاكەی حەشد بە شێوەیەكی وەحشیانە لە عەباس شەبەكی، خێزانەكەی و هەردوو منداڵەكەی دراوە، بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێكیان كردبێت. پەرلەمانتارەكەی پێشووی عێراق ئاشكراشی كرد كە ئەشەنجەدانی كوردانی شەبەك لەلایەن حەشدی شەعبییەوە لەبەر كوردبوونیانە و لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە، پێویستە بە زووترین كات كۆتایی بەمە بهێندرێ و چیتر ڕێگە بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی نەدرێ لە دەشتی نەینەوا بگیرێت دژایەتی پێكهاتەكان بكەن.