شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی وردەکاریی هێرشەکەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە، ئاشکرا دەکات. شانەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، درەنگانی شەوی رابردوو 31 چەکداری داعش ل سنووری شاری رەققە لە سووریا، هەوڵی دزەکردنیان بۆ ناو خاکی عێراق لە سنووری پارێزگای نەینەوا، داوە. چەکدارەکان خەڵکی سنووریا بوونە و هەموویان لەلایەن سوپای عێراقییەوە دەستگیر کراون. هەروەک لە بەیانامەکەدا هاتووە، چەکدارەکان 344 فتیلی بۆمب و 140 کارتۆنی بچووکی ماددەی تەقەمەنییان پێبووە.