ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆی ئەو کەسانەی کە نۆرەی ئۆنڵاینیان بۆ وەرگرتنی فۆڕم لە بەشی مۆڵەتی وەرگرتووە بڵاو کردەوە. بەپێی راگەیاندراوێکی هاتوچۆی هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە نۆرەی ئۆنڵاینیان گرتووە بۆ وەرگرتنی فۆرم لەبەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر و کاتی وەرگرتنیان بۆدیاری کراوە، لە مانگەکانی 8 و 9 و 10، وا دەتوانن بۆ وەرگرتنی فۆرم لە کاتێکی زووتر سەردان بکەن بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوە. 1- ئەوانەی نۆرەی مانگی 8یان بۆدانراوە دەتوانن لەرۆژی 16/8/2020، سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن لە کاتژمێر9ی بەیانی تاکو 5ی ئێوارە. 2- ئەوانەی کە نۆرەی مانگی 9یان بۆدانراوە دەتوانن لەرۆژی دووشەممە 17/8/2020، سەردان بکەن وە فۆرم وەربگرن لە کاتژمێر9ی بەیانی تاک و5ی ئێوارە. 3- ئەوانەی سەرەی مانگی 10یان بۆدانراوە بۆوەرگرتنی فۆرم دەتوانن لەرۆژی سێشەممە کە دەکاتە 18/8/2020، سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن وە فۆرم وەربگرن. 4- ئەو هاووڵاتییانەی کەسەرەیان تۆمارنەکردوە وەبەنیازی فۆرم وەرگرتنن دەتوانن بەبێ سرەی ئۆنلاین لەرۆژی 23/8/2020، سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن وە فۆرم وەربگرن.