به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى پێنجوێن له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له پێنجوێن 12 كه‌س به‌هۆى ڕووداوێکی ھاتوچۆ بریندار بوون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/8/2020، په‌یجى ڕادیۆى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى پێنجوێنى بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌مڕۆ له ڕێگاى (مله‌كه‌وه) له سنوورى پێنجوێن، ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌نێوان بارهه‌ڵگرێك و پیكابێت ڕووى دا، به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س بریندار بوون. ئەوەش خراوەتە ڕوو، به‌هۆی پێگەشتنی بەروبومی كشتوكاڵی له سنووری پێنجوێن، شه‌قامه‌كانى سنووره‌كه قه‌ره‌باڵغییه‌كى زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره داوا له شۆفێران كراوه، پابه‌ندى ڕێنوێنییه‌كانى هاتوچۆ بن.