دوو تەقینەوە لە دوو گوندی سەر بە پارێزگای کەرکووک رووی دا و قوربانی هەیە. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 16-8-2020، بۆمبێکی چێندراو لە نزیک گوندی ئەلماجد لە شارەدێی ریاز لە شارۆچکەی حەویجەی پارێزگای کەرکووک، تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە. هەروەها بۆمبێکی چێندراوی دیکە لە گوندی نویشین تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەست داوە و دوو ژنی دیکەش بریندار بوون. بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، چەکدارانی گرووپ و رێکخراوە توندڕەو، تائیفی و تیرۆریستییەکان بەردەوام لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق تاوانکاری و کردەی تیرۆریستی بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.