سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین فەرمانی زانکۆیی بۆ کردنەوەی بەشی فڕۆکەوانی لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆکە دەرکرد. لە نووسراوێکی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دیندا کە فه‌رمانێكی زانكۆییە و واژووی سه‌رۆكی زانكۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه هاتووه “به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی “به‌شی زانستیی ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی/ Aviation Engineering” له كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆكه‌مان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)”. ڕوونیشکراوەتەوە کە خوێندنەکە به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی National Aviation ی ئۆكراینی دەبێت به شێوه‌یه‌ك كه دوو ساڵی یه‌كه‌می خوێندن له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌بێت و دوو ساڵی دووه‌میش له زانكۆی (National Aviation) له ئۆكراینا ده‌بێت.