بەرێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەی چاکبووی کۆرۆنان بڵاو کردەوە. بەپێی راگەیاندراوێکی بانکی خوێن لە هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: “وەک لای هەمووان روون و ئاشکرایە لەگەڵ ئەم هەڵکشانەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری هەولێر، ژمارەیەکی زۆر تووشبووان تۆمار کرا، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ژمارەیەکی بەرچاو لە چاکبووانش رۆژانە تۆمار دەکرێت، لەوانە هەندێکیان خۆبەخشانە، هەندێکیان دوای پەیوەندی پێوە کردنیان لەلایەن بانکی خوێن رۆژانە سەردانی بانکی خوێن دەکەن بۆ بەخشیینی پلازما، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا توانراوە بڕی پێویست لە پلازمای چارەسەری بۆ نەخۆشان دابین بکرێت”. ئەوەش خراوەتە روو، “بەڵام ماوەیەکە لە رێگای سۆشیال میدیاوە رۆژانە چەندین هاووڵاتی پۆست دەکەن کە چاکبووی کۆڕۆنان ئەگەر نەخۆشێک هەبێ پلازمای پێ ببەخشن، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خۆێن سوپاسی هەستی مرۆڤ دۆستانەیان دەکەین و وەک تاکە سەرچاوەی دابین کردنی پلازما داوایان لێ دەکەین سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازماکەیان، بانکی خوێن تاکە زامنی گەیاندنی پلازمای چاکبووی کۆرۆنایە بە نەخۆشیك کە لەژێر چاودێڕی پزیشکیدا دەناڵێنێت”. هەروەها لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە کاتی بەخشینی پلازما رۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکو 8ی ئێوارەیە.
بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
