فڕۆکەیەکی ئەمریکی بازگەیەکی سوپای رژێمی سووریا لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، بۆردومان دەکات. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا، سوپای رژێمەکە لە بازگەیەکی سوپا لە گوندی تەل زەهەب لە باشووری رۆژهەڵاتی قامیشلۆ، رێگرییان لە تێپەڕینی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی کردووە. دوای رێگریکردن لە کاروانی سەربازە ئەمریکییەکان، فڕۆکەیەکی ئەمریکی بازگەکەی سوپای رژێمی سووریای بۆردومان کردووە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، سەربازێکی رژێمی سووریا کوژراوە و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
فڕۆکەیەکی ئەمریکی بنکەیەکی سوپای رژێمی سووریا لە قامیشلۆ بۆردومان دەکات
