چەند زەوییەکی کشتوکاڵی لە سلێمانی لەلایەن ژمارەیەک جووتیارەوە بە ئاوەڕۆی ماڵانی شارەکە ئاو دەدرێن ، شارەوانیی سلێمانی پێیزانیوە و رێوشوێنی گرتووەتە بەر. زەردەشت ڕەفیق،بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: ” دوای پێدانی زانیاری پێمان کە چەند ماڵێک لە ناوچەی کەنە سوورەی خوار شاری سلێمانی بە ئاوەڕۆی شاری سلێمانی زەوییەکانیان کردووەتە سەوزە، بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیس توانیمان بگەینە شوێنەکە و تەواوی جۆگە ئاوەڕۆکانمان تێکدان”. گوتیشی: “خاوەنی ئەو زەوییانە ئاگادارکرانەوە و بەڵێنییان لێوەرگیرا کە ئەو کارە دووبارە نەکەنەوە بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەی توندیان لەگەڵ دەکرێت”. باسی لەوەشکرد دوای ڕێککارەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ قەدەغەکردنی بەکارھێنانی ئاوەڕۆ بۆ ئاودانی بەروبومی کشتوکاڵی،ئەوە یەکەم حاڵەتە بەدی دەکرێت.
لە سلێمانی ژمارەیەک جووتیار بە ئاوەڕۆی ماڵان سەوزەیان بەرهەمهێناوە
