لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سۆران ئۆتۆمبێلێک خۆی بە منداڵێکدا کێشا کە سەرقاڵی لێخوڕینی پایسکل بوو و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئاشکرای کردووە کە ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە(١٨-٨-٢٠٢٠) ڕووداوێکی هاتوچۆ لە گەڕەکی ئازادیی شاری سۆران ڕوویداوە کە بریتی بووە خۆپێداکێشانی ئۆتۆمبێلێک بە منداڵێک کە بە سواری پایسکل بووە و لە ئەنجامدا منداڵەکە دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە. ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە شۆفێرەکە ئافرەت بووە و منداڵەکەش تەمەنی ٧ ساڵ بووە و دانیشتووی هەمان گەڕەک بووە بە ناوی “رەهەند عەبدولرەزاق”.
سۆران.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی منداڵێکی لێکەوتەوە
