قایمقامی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت کە ٤٢ کەسی دیکە لە سنووری سۆران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە ئەمە لە کاتێکدا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٤٥ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە شارەکە راگەیەندراوە. کرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی دووەم کۆمەڵەی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا دەرچووە و لە کۆی ١١٣ پشکنین دەرکەوت ٤٢ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە. ئاشکراشی کرد کە لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا لە سنووری سۆران لە کۆی ٢٢٠ پشکنین ئەنجامی ٨٧یان پۆزەتیف بوونە واتا تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان.
لە سۆران ٤٢ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
