پەروەردەی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان بڵاو کردەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان کە دەکەوێتە پشووی ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی یەکی محرەمەوە بڵاو کردەوە. بەپێی راگەیاندراوێکی پەروەردەی هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: “بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، ئاگاداری قوتابیە ئازیزەکان دەکەینەوە کەوا بەهۆی پشووی ڕۆژی پێنج شەممە بەهۆی یەکی محرەمەوە کە هاوکات تاقیکردنەوەی پۆلەناکۆتاکان دەکەوێتە هەمان ڕۆژو لەوادەی خۆی ئەنجام دەدرێت و دواناخرێت بەهۆی ئەو پشووەوە، بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیانمان”. رۆژی یەکشەممە ١٦ی ٨ی ٢٠٢٠، یەکەم تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دەستیپێکرد.