كۆنسوڵی گشتیی توركیا سەردانی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلی كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە كۆنسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلی كرد. کامی کەمال گوتەبێژی کۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل بە (باسنیوز)ی راگەیاند لە سەردانەكەیدا بۆ دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، هاكان قه‌ره‌چاى كۆنسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەك لە حه‌مید عه‌لى سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگەى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئیبراهیم خه‌لیل و ئه‌نڤه‌ر كۆك سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگەى خابوورى وڵاتى توركیا كۆبووەوە. گوتیشی لە‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جموجۆڵى بازرگانى و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ دژى پەتای ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆ كرا. لە بەشێكی سەردانەكەیدا، كۆنسوڵى گشتیى توركیا و شاندى یاوەری، سه‌ردانێكى مه‌یدانى تاقیگه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمەڵگەكەیان کرد کە بۆ پشكنینى كۆرۆنا دروست کراوە.