وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین، پێنج باخچە بەڕووی هاووڵاتییاندا كرانەوە. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/8/2020، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین لەسەر ڕووبەری زیاتر لە هه‌شت دۆنم زەویی تەرخانكراو، پێنج باخچە بەڕووی هاووڵاتییان داكرانەوە، ئه‌مه‌ش وەك بایەخدانی زیاتری فەرمانگە شارەوانییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە پاراستنی ژینگە و زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان”. له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه: “بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی حاجیاوا دوای 400 ڕۆژ لە كاركردن لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی حاجیاوا، پێنج باخچەكه لەسەر ڕووبەری زیاتر لە هەشت دۆنم زەوی تەواو بوون و ئێستا بەڕووی هاووڵاتییانی شارۆچكەكە كراونەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی بایەخدانی شارەوانیی حاجیاوایە بە ژینگە و زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی”.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: له ڕاپه‌ڕین پێنج باخچە بەڕووی هاووڵاتییاندا كرانەوە
