ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند ئەمریكا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ كورد هەیە، گوتیشی دەستیان بە كێشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق كردووە. ترەمپ له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كەناڵی (كوردستان24)دا رایگەیاند ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه. هەروەها لەبارەی هێشتنەوەی هێزەكانیان لە عێراقدا، ئاماژەی بەوەدا كە ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌هێڵنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران. كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە لە دوای دیدارێكی كازمی و ترەمپ هات لە كۆشكی سپی، دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی و سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، كە شاندێكی هەرێمی كوردستانیشیان لەگەڵدایە، گەیشتبووە واشنتۆن.