خۆپیشاندەرانی بەسرە نووسینگەی پەرلەمانی عێراقیان سوتاند

  ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە بەسرە گڕیان لە بارەگای نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە شارەكە بەردا. میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئه‌مشه‌و خۆپیشاندان لە بەسرە دەستی پێكردەوە و ژمارەیەكی زۆری گەنجانی خۆپیشاندەر له‌ گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌وه‌ بەرەو بارەگای نووسینگه‌ی پەرلەمانی عێراق چوون. خۆپیشاندەران لەگەڵ گەیشتنیاندا، گڕیان له‌ بارەگای نووسینگه‌كه‌ به‌رداوە، ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌وڵی كوژاندنەوەی ئاگره‌كه‌ دەدەن.