ئەمڕۆ هەینی لە سنووری ناحیەی وارماوەی سەر بە قەزای شارەزوور، لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراكتۆرێک، هاووڵاتییەك گیانی لەدەست داوە و هاووڵاتییەكی دیکەش بریندار بووە. سیروان عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ناحیەی وارماوە لە قەزای شارەزوور، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21/8/2020، لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراكتۆرێک لە سنووری ناحیەکە هاووڵاتییەك بەناوی (عەتا حەمەئەمین) گیانی لەدەست داوە و كوڕێكیشی بریندار بووە.” گوتیشی :”كوڕی قوربانییەكە بە برینداری براوەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشكدایە.”
شارەزوور.. بەهۆی وەرگەڕانی تراكتۆرێک باوك و كوڕێك بوونە قوربانی
