بەپێی زانیاریی میدیاکانی عێراق، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە باشووری بەغدا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایەکدا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی شۆفێرەکەی. باس لەوە دەکرێت، تەقینەوەکە نیوەڕۆ ئەمڕۆ هەینی 2020.8.21 لە ناوچەی (عویریج) لە باشووری بەغدا ڕووی داوە. ئەو بۆمبە چێندراوە بە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایەکدا تەقیوەتەوە کە بە گرێبەست لەگەڵ هێزێکی هاوپەیمانان کاریان کردووە. لەو ڕووداوەدا ئۆتۆمبێلەکە بە یەکجاری سووتاوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەکەی.