پۆلیسێكی عەرەب لە كەركووك خوشكێكی خۆی كوشت

ئەمڕۆ هەینی لە شاری كەركووك، پۆلیسێكی عەرەب بە دەستڕێژی گوللە خوشكێكی خۆی كوشت. سامان ڕەمەزان بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە بنكەی پۆلیسی ئازادی شاری كەركووك بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی واستی شاری كەركووك، كەسێكی عەرەب كە پیشەی پۆلیسە، دەستڕێژی گوللەی لە خوشكێكی خۆی كرد”. گوتیشی بەم هۆیەوە خوشكەكەی گیانی لەدەست داوە، پۆلیسیش لە بارەی ئەو تاوانەوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە. بكوژەكە تەمەنی 41 ساڵە و خوشكەكەشی تەمەنی 43 ساڵ بووە، تا ئێستا هۆكاری تاوانەكە دیار نییە.