به‌وێنه‌.. زبڵ و خاشاکی هه‌ردوو ڕێگای مەلا ئۆمەر و شاوێس پاک کرانەوە

  سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، زبڵ و خاشاکی ڕێگای مەلا ئۆمەر و شاوێس پاک کرانەوە. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/8/2020، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر لە ڕێگەی تیمێکی فراوانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی زبڵ و خاشاکی هه‌ردوو ڕێگاى مەلا ئۆمەر و شاوێس ئەنجام درا”. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لەو هەڵمەتەدا ڕێژەیەکی زۆر لە زبڵ و خاشاک کە بەشێوەیەکی نه‌شیاو فڕێدرابوون، کۆ کرانەوە و تەواوی ڕێگاكان پاک کرانەوە.