قایمقامی شاری سۆران ژمارەی تووشبووانی ئەمڕۆی پەتای کۆرۆنا لە سنوورەکەی، ئاشکرا دەکات. کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) راگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە 20-8-2020 پشکنینی کۆرۆنا بۆ 108 هاووڵاتی لە سنووری شاری سۆران و دەوروبەری، کراوە. ئەمڕۆ شەممە 22-8-2020 ئەنجامی پشکنینەکان دەرچوو و دەرکەوت 46 کەسی دیکە لە سنوورەکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون. ئەو 46 کەسە خەڵکی کەونە گوند لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، سرێشمە لە شارەدێی خەلیفان، ناو سۆران و گوندەکانی بەرخۆدان، جندیان، شەھیدانی ئازادی، شەھیدانی جندیان، کانی، بارزان، دێلزیان، بالەکیان، ھاودیان، گەڵاڵە، نەھری، زانیاری، ھەندرێن، ھەرێم، ئیسقەڵا، برایەتی، سروە، شۆڕش، ئازادی، ئەیلول، نەورۆز بوون.
قایمقامی سۆران ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای ئەمڕۆی سنوورەکە ئاشکرا دەکات
