بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك ڕایگەیاند، کە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە شاری كەركووك پێنج كەس برینداربوون. عەقید مازن غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی8ی2020، لەگەڕەكی ڕاپەرین (قادسییە)ی شاری كەركووك، لەناو یەكێك لە خێوەتی شیعەكان كە بەهۆی مانگی موحەڕەمەوە ئەو خێوەتەیان دانابوو، بۆمبێكی چێندراو تەقیەوە”. گوتیشی: “لە ئەنجامدا پێنج هاووڵاتیی برینداربوون و پۆلیسیش لە بارەی ئەو تەقینەوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە”.
لە كەركووك بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو پێنج كەس برینداربوون
