لە كەركووك منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵ بووە قوربانی ڕووداووی هاتوچۆ

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شاری كەركووك، ماتۆر سكیلێك لە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی داوە و بەو هۆیەوە منداڵەكە گیانی لەدەست داوە. ئەمڕۆ یەكشەممە 23/9/2020 عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دۆمیز لە شاری كەركووك، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی “پەنجا عەلی”ی شاری كەركووك، شۆفێرێك كە ماتۆر سكیلی پێ بووە، لە ئەنجامی خێرا لێخوڕین لە منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵی داوە و منداڵەكە بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.” گوتیشی: “منداڵەكە ناوی (ز. ف. س) و خاوەن ماتۆرەسکیلەش پاش ئەو رووداوە هەڵاتووە.”