یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پرۆژە پێشنیازێکی بۆ دەسپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی (2020 – 2021) پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە دەکات. بەپێی ناوەرۆکی پرۆژەکە داوا دەکەن پێش دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن سەرجەم قوتابخانەکان بشۆردرێن و دەرمانڕێژ بکرێن و داوا دەکەن کاتی وانەکان کەم بکرێتەوە. لە یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکاندا داوا دەکرێت قوتابیان بکرێنە دوو بەشەوە بەشێکیان ھەفتەی سێ رۆژ دەوام بکەن و بەشەکەی دیکەش سێ رۆژی ھەفتەکەی دیکە دەوام بکەن. چڕکردنەوەی ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن لە بابەتە سەرەکی و گرنگەکان، هەروەها ڕەچاوکردنی لایەنی تەندروستیی قوتابیان و ژینگەی قوتابخانە و خوێندنگەکان بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بەشێکی دیکەیە لە پرۆژە پێشنیازی یەکێتیی مامۆستایان. ناوەرۆکی پرۆژە پێشنیازی یەکێتی مامۆستایان:
(باسنیوز) ناوەرۆکی پرۆژە پێشنیازی یەکێتیی مامۆستایان بۆ دەسپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بڵاو دەکاتەوە
