به‌وێنه‌.. تەندروستیی سلێمانی هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەست پێکرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ سلێمانى هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەستى پێكردووه‌. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “هەڵمەتێكی هۆشیاری لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستی پێکرد، لەگەڵ دابەشکردنی دەمامکدا، ڕێنوێنیی پێویست و زانیاریی تەندروستی بە هاووڵاتییانی سلێمانی گه‌یاندرا”. له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا داوا له‌ هاووڵاتییان كرا: “لەپێناو ژیانپارێزیی گشتیدا، پابەندی ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەکان بن و دەمامک و دەستکێش لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەکاندا بەکار بهێنن”.