بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکووک ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری ناحیەکە تەرمی هاووڵاتییەک دۆزراوەتەوە. محەمەد وەیس، بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “پاش ئەوەی تەرمی گەنجێكی كورد بەناوی (ئ. س) دۆزرایەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 24/8/2020 لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەست بە ڵێكۆڵینەوە لەو رووداوەکە کراوە، دواتر دەركەوتووە ئەو كەسەی كوژراوە، كوشتنەكەی پەیوەندیی بە كردەوەی تیرۆیستییەوە نییە، بەڵكوو بە هۆكاری كێشەی كۆمەڵایەتی كوژراوە.” گوتیشی: “ئەو كەسەی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە پێش چەند ساڵێك دوو كەسی كوشتووە و ئێستاش گومان دەکرێت كەسانی نزیك لە كوژراوەكان تۆڵەی خۆیان كردبێتەوە و ئەو هاووڵاتیەیان کوشتبێت”. بەربەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دۆزینەەی تەرمی گەنجێكی كورد لە سنووری ناحیەی لەیلان بڵاو كرایەوە.
لە ناحیەی لەیلانی کەرکووک تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە
