مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بە هۆی پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە، داهاتی كوردستان گەیشتە نزمترین ئاست. گوتیشی بەكارهێنانی پەتای كۆرۆنا و یاریكردن بە ژیانی خەڵك بۆ مەبەستی سیاسی جێی داخە. ئەمشەوی دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ ژمارەیەك دەزگای راگەیاندنی هەرێمی کوردستان، باسی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکان كرد. مەسرور بارزانی لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی چاكسازییەوە گوتی چاكسازی تەنیا رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی نیە، بەڵكو ریفۆرم و نوێبوونەوەیە. ئێمە لە سەرەتای كابینەكە دەستمان بە زۆر شتی باش كرد، لە ڕووی نەهێشتنی گەندەڵی و كەمكردنەوەی رۆتینە، هەروەها فرەوانكردنی خزمەتگوزارییەكانە. سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەشی بەوە دا كە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا قەیرانێكی بەدەر لە دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو، بووە هۆی سستبوونی پرۆسەی چاكسازی و قەیرانی ئابووری لێ كەوتەوە، هەروەها بە هۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوتیش، داهاتی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئەوپەڕی نزمی. لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەشەوە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی ئەو هیچ كێشەی لەگەڵ ئەوەدا نییە خەڵك خۆپیشاندانی ئاشتیانە بكەن، بەڵام خۆپیشاندان لەگەڵ سوتاندن و تێكدان جیاوازە. گوتیشی مرۆڤ تا ئەو شوێنە ئازادە، كە سنووری كەسێكی تر پێشێل نەكات، دەنا خەڵك ئازادن داوای مافی خۆیان بكەن. بەڵام وێرانكردن و سوتاندنی موڵكی گشتی تاوانە و گوزارشتكردن نییە لە بیروبۆچوونی ئازاد. لهبارهی باشكردنی دۆخی دارایی ههرێمی كوردستانیشەوە، سهرۆكی حكوومهت گوتی ههوڵیان داوه داهاتهكانی دیكهی ناوخۆیی زیاد بكهن، به ههمهجۆركردنی ئابووری و بازرگانی، وهك كشتوكاڵ، پیشهسازی، گهشتوگوزار، بهڵام بهداخهوه ئهم قهیرانانهی تووشی ههرێمی كوردستان بوون زۆر لهم بابهتانهی خاو كردهوه، ئەوان نهیانتوانیوه وهك پێویست بیكهن، نهك لهبهر ئهوهی نیازی جێبهجێكردنی ئهو پڕۆژانهیان نهبووه، بهڵكو رهوشهكه وای لێ هات و قهیرانێكی گهوره تووشی ئهم ههرێمه بووهتهوه. سهرهڕای ئهمەش، هەر بهردهوام بوون. سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی دەردەبڕێ بەرانبەر ئەوانەی بۆ مەبەستی سیاسی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردێنن و یاری بە ژیانی خەڵك دەكەن و دەڵێ بەكارهێنانی پەتای كۆرۆنا بۆ مەبەستی سیاسی جێی داخی ئەوانە. مەسرور بارزانی هەروەها لەبارەی ئەندامانی كابینەكەیەوە گوتی ئەدای وەزیرەكان بە بێ جیاوازی زۆر باش و پەسەند بووە، ئەوانەی لە كابینەكەدان، زۆر مونسەجیمن و هیوادارم حزبەكان زیاتر پشتیوانیان بن. ئاماژەشی بەوەدا كە پەیوەندییەكی زۆر پتەوی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتدا هەیە و پێكەوە كاری باشیان كردووە.
مەسرور بارزانی: بەكارهێنانی كۆرۆنا و یاریكردن بە ژیانی خەڵك بۆ مەبەستی سیاسی جێی داخە
